خوێن بەربوونی لووت چییە؟

تەندروستی

27/02/2022     ژمارەی بینراو 1175

راچڵەکین-

د.ڕێبەر قەرەداغی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ و سەرو مل باس لە خوێنبەربوونی لووت دەکات و دەڵێت، بریتییە لە بەربوونی خوێنی ناو لووت کە لە بەشی پێشەوە واتە کونە لووتەکانەوە دێتە دەرەوە، یان دەچێتەوە پشتی لووت یان قوت دەدرێت یان لەڕێگەی دەمەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوە.

هۆکارەکانی چین؟
هۆکارەکان بەپێی جیاوازی تەمەن دەگۆڕێت
-سەرەکیترین هۆکار لە مناڵیدا بەهۆی زەبری دەرەکییەوەیە وەک (دەستکردن بە لووتدا)
-لە تەمەنی گەورەدا زیاتر بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوەیە
-ناڕێکی لە کۆڵەکەی لووت
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمانوەک حەبی ئەسپرین

چارەسەرەکان چین؟
- پێویستە کەسەکە خۆی تووشی ترس و دڵە ڕاوکێ نەکات
-سەری دانەوێنێت و توند لووتی بگوشێت بۆماوەی چه‌ند  خولەکێک 
- بەکاهێنانی سەهۆڵ لەسەر ناوچەوان و هەردوو ڕوومەت

-تێبینی:
پێویستە چەند جارێک ئەم کردارە دووبارە بکەیتەوە، ئەگەر خوێن بەربوونەکە بەردەوام بوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن