پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٠ بۆ ساڵێك دواخرا

وەرزش

17/03/2020     ژمارەی بینراو 561

راچڵەكین

شازدەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی وڵاتانی ئەورووپا، كەوا پلان بوو لە ١٢ وڵاتی جیاواز و لە رێككەوتی ١٢ی حوزەیرانەوە بۆ ١٢ تەمووزی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت، بڕیاردرا بۆ ساڵی ٢٠٢١ دوابخرێت و لە رێككەوتی ١١ی حوزەیران بۆ ١١ی تەمووزی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ  (COVID-19) پاڵەوانێتی تۆپی پێی وڵاتانی ئەورووپا ٢٠٢٠ (EURO 2020)، بۆ ماوەی ساڵێك دواخرا.

بە گوێرەی ئەو روونكردنەوەی كە لە یەكێتی تۆپی پێی ئەورووپا UEFAوە بڵاوكراوەتەوە، بەرپرسانی ٥٥ وڵاتی ئەندامی یەكێتییەكە، یەكێتی یانە وەرزشییەكانی ئەوروپا، یەكێتی خولەكانی ئەوروپا و یاریزانە پیشەگەرییەكانی تۆپی پێی نێودەوڵەتیی، بۆ تاوتوێكردنی كاریگەرییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كە زۆر بە خێرایی لە وڵاتانی ئەوروپا تەشەنەیكردووە و رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە "پەتایەكی جیهانی" رایگەیاندووە، لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا شازدەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی وڵاتانی ئەورووپا، كەوا پلان بوو لە ١٢ وڵاتی جیاواز و لە رێككەوتی ١٢ی حوزەیرانەوە بۆ ١٢ تەمووزی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت، بڕیاردرا بۆ ساڵی ٢٠٢١ دوابخرێت و لە رێككەوتی ١١ی حوزەیران بۆ ١١ی تەمووزی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. 
هەروەها بڕیاردرا ئەو هاندەرانەی كە بلیتی یارییەكانیان كڕیوە و لە پاڵەوانیەتییەكەی ساڵی ٢٠٢١ ئاماد نابن، پارەكانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن