پیپ گواردیۆلا، سەرۆکی یانەی مانچستەر سیتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەعدوڵا کاوانی دەکات، بەھۆی کۆچی دوایی رێبەر کاوانی کوڕیەوە کە یەکێک بووە لە فانەکانی یانەکە لە وڵاتی بریتانیا.

گواردیۆلا، لەنامەکەیدا کەوێنەیەکی دەست (راچڵەکین) کەوتووە، بۆ ئەو بنەماڵە کوردە بە قوڵی خەمی خۆی بۆ کەسوکاری دەردەبڕێت و دەڵێت: دەزانم چەند سەختە ئەندامێکی خێزانەکەتان لەدەستداوە.
نووسیویشیەتی: دەپاڕێمەوە کە ئەم دۆخە ناخۆشە تێپەڕێنیت، رێبەر کاوانی پاڵپشتیکەرێکی بەنرخی مانچستەر بووە.
سەعدوڵا کاوانی لە دایکبووی شاری ھەولێرەو ساڵانێکە لە وڵاتی بریتانیا دەژی چەند رۆژی رابردوو کوڕێکی بەناوی رابەر گیانی لەدەستدا، کە یەکێک بوو لە فانەکانی یانەی مانچستەر سیتی بریتانی.