پیاوێك بە تاوانێكی ئابڕووبەر 15 ساڵ زیندانی دەكرێت

هەمەڕەنگ

19/04/2022     ژمارەی بینراو 607

راچڵەكین –

لە شارێكی باشووری عیراق، پیاوێك بە تاوانی گۆڕینەوەی هاوسەرەكەی لەگەڵ كەسانی دیكە، لەلایەن دادگاوە بە 15 ساڵ زیندانی حوكمدرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە دیاردەیەكی نامۆدا كە یەكەم جارە لە پارێزگای زیقاڕ (باشووری عیراق) رووبدات، پیاوێك بەتاوانی گۆڕینەوەی هاوسەرەكەی لەگەڵ كەسانی دیكەدا، بە 15 ساڵ زیندانیكردن حوكمدرا.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی پارێزگای زیقاڕ، تاوانبارەكە دوای ئەوەی لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سكاڵای لەسەر تۆماركرا كە چەند جارێك لەچوارچێوەی گۆڕینەوەی هاوسەراندا، لەگەڵ ژنانی دیكە ئاڵوگۆڕی پێكردووە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراو رادەستی دادگا كرا، ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی زیقاڕ، سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەركرد.

تاوانبارە سزادراوەكە، لەبەردەم دادوەر دانی بەتاوانەكەیدا ناوە كە لەگەڵ چەند پیاوێكی دیكە هاوسەرەكانیان ئاڵوگۆڕكردووەو كارەكەشی لە ماڵەكەی خۆی كە دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری ناسڕییە، ئەنجامداوە بەمەبەستی چێژبینینی سێكسی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن