یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی خۆڵبارینەوە لەعیراق تۆماركرا

عێراق

05/05/2022     ژمارەی بینراو 184

راچڵەیكین –

بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بەهێزەی كە زۆربەی ناوچەكانی عیراقی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج هەزار كەس رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون و یەك حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەشاری بەغدا تۆماركرا.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی خۆڵبارینەوە، هاووڵاتییەك لەشاری بەغدا دوای ئەوەی بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە، رەوانەی نەخۆشخانە كرا، لەوێ گیانی لەدەستدا.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە دۆخی تەندروستییان تێكچووەو رەوانەی نەخۆخشانەكان كراون، كە دوو هەزار كەس بەتەنها لەشاری بەغدا بووە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، شەپۆلی خۆڵبارینی ئەمجارە، كە شاری بەغدا و ناوچەكانی خۆرئاوای عیراقی گرتووەتەوە، لەمێژووی ئەو وڵاتەدا وێنەی نەبووە، وەزارەتی تەندروستیش لە ئاگادارییەكدا داوای لە هاووڵاتیان كردووە، لەپێناو پاراستنی تەندروستییان، لەماڵەكانیان بمێننەوەو نەچنە دەرەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن