نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

21/03/2020     ژمارەی بینراو 887

راچڵەكین-

نرخی نەوت ئەمڕۆ شەممە جارێكی تر دابەزینی بەخۆوە بینی، لەكاتێكدا رۆژی هەیینی بەرێژەی زیاتر لە 6% بەرزبووەوە دوای ئەوەی، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، پێدەچێت دەستوەردان بكات لەو جەنگی نرخی نەوتەی لەنێوان رووسیاو سعودیە سەریهەڵداوە.

دوای ئەو راگەیاندنەی ترەمپ، كرملین رایگەیاند،  پەیوەندی مۆسكۆو ریاز لەبواری بازاڕی نەوتدا باشەو رووسیا نایەوێت كەس دەستوەردان لەو كارەدا بكات.

ئەمڕۆ شەممە 21-3-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 27دۆلارو  38سەنت لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 23دۆلارو 66 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

سەرەتای ئەم مانگە نەوت بەرێژەی زیاتر لە 15%ی نرخەكەی دابەزی، دوای شكستی رێككەوتنی نێوان رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن سعوودیەوە.

هاوكات بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و زیاتر لە 163وڵاتی تر كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر نرخی نەوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن