 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          
راچڵەکین-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركردو دەستیشیانگرت بەسەر چەكێك لەجۆری دەمانچە.
بەرێووەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركردو دەستیشیانگرت بەسەر چەكێك لەجۆری دەمانچە.
دەشڵێت:"دوای ئەوەی دەنگی تەقە لەچوار ڕیانی سەرچنار بیسترا دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو سەرەنجام توانرا تۆمەتباران لەشارێی سالم دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو".
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار، (أ ، ك ، م  لەدایكبووی  2001)، (ر ،ص ،ع  لەدایكبووی 2000)، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
 