وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین ئاشكراكرا

عێراق

17/05/2022     ژمارەی بینراو 352


راچڵەكین-

دەستەی كەشناسی عیراق وادەی كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی راگەیاند كە ماوەی دوو رۆژە ڕووی لەپارێزگاكان بەهەرێمی كوردستانیشەوە كردووە.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەدەستەی كەشناسی عیراق بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندووە، لەپاشنیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە كۆتایی دێت كە تەواوی پارێزگاكانی گرتووەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت دوێنێ، بەهۆی چڕی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە پشوو لەبەشێك لەپارێزگاكانی عیراق راگەیەندرا، هاوكات تەندروستی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەكرد، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا چوار هەزار كەس بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن