5 ڕێگا بێ بەکارهێنانی دەرمان بۆ دورکەووتنەوە و کۆنتڕۆڵی (بەرزەفشاری خوێن)

تەندروستی

20/05/2022     ژمارەی بینراو 463

راچڵەکین-

1. خواردنی تەندروست: دوورکەوتنەوە لە خوێ. زۆرخواردنی میوە و سەوزە وە دورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان. 

2 .دابەزاندنی کێشی لەش: هەبونی کێشی لەشی زۆر(قەڵەوی) وادەکات دڵ زیاتر کاربکات بۆ ئەوەی خوێن لێوە دەربچێ بۆ لەش کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن پێویستە ئاگاداربی بە دابەزاندنی تەنانەت بڕێکی کەمی کێشی لەش یارمەتیدەرە لە گۆڕانکاری لە پەستانی خوێنت ٚ.


3 .وەرزشکردن و چالاکبوون: بە وەرزش کردن کێشی لەش دادەبەزێ ئەمەش وادەکات پەستانی خوێن نزم بێتەوە لەوانە لێخوڕینی پاسکل، ڕۆشتن،.هتر 


4 .كەمکردنەوەی كافاین: خواردنەوەی زیاتر لە ٤ کوپ لە قاوە لە ڕۆژێک دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن .


5.دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان: لەگەڵ ئەوەی جگەرە کێشان کاریگەری ڕاستەوخۆی نییە بۆ ۆەستانی خوێن، بەڵام مەترسی زۆری هەیە کە توشی (سەکتەی مێشک و دڵ) بکات ، جگەرە کێشان وەک بەرزی پەستانی خوێن وادەکات خوێنبەرەکان تەسک ببنەوە . ئەگەر تۆ جگەرە کێشی و پەستانی خوێنت بەرزە ئەوا خوێنبەرەکانت زۆر زوتر توشی تەسکبونەوە دەبن وە ئەگەری توشبوونت بۆ نەخۆشیوەکانی (مێشک و دەمارەخانەکان و دڵ و سی)ەکانت لە داهاتوو زۆرە.

د.ئازاد حسن خدر
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن