مووچەی مانگی ٥ کەی دابەشدەکرێت؟

ئابوری

20/05/2022     ژمارەی بینراو 1407

راچڵەکین-

بڕیارە دوای مووچەی مانگی چوار راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەشێک لە فەرمانگەکان لیستی مووچەیان رەوانەی گەنجینەکان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە داھاتی نەوت و ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد مووچەی مانگی ئایار دابەشبکرێت، چاوەڕوانی داهاتی ناوخۆ نەکرێت،  بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی زۆری فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی پێنجیان رەوانەی گەنجینەکان کردووە و ووردبینی تێدا دەکرێت.

بڕیارە دوای مووچەی مانگی چوار راستەوخۆ موچەی مانگی پێنج دابەشبکرێت و داھاتی ناوخۆش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران رۆژی ٢٨-٥-٢٠٢٢ کۆتایی پێدێت، پێشتریش هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی رایگەیاند، کە بڕیاردراوە هەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەشبکرێت و چی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروست نابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن