ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق بەرزدەبێتەوە

عێراق

21/03/2020     ژمارەی بینراو 257

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان و حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت و بەپێی ئەو نەخشەیەی كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، بەراوورد لەگەڵ دوێنێ، 21 حاڵەتی توشبوون زیادیكردووەو ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 17 كەس.

بەگوێرەی نوێترین خشتەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ 21-3-2020، حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسەكە بۆ 214 كەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 17 كەس بەرزبووەوە، لەكاتێكدا دوێنێ 193 حاڵەتی توشبوون و 14 مردن تۆماركرابوو.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن