فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران تیرۆر كرا

جیهان

22/05/2022     ژمارەی بینراو 285

راچڵەكین –

كۆماری ئیسلامیی ئێران، تیرۆركردنی فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی راگەیاند، كە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لەنزیك ماڵەكەی لە شاری تاران كوژرا.

سوپای پاسداران، لە راگەیەندراوێكدا كە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، رایگەیاندووە، عەمید سەیاد خودائی، فەرماندەی سوپای پاسداران، لەلایەن دوو كەسی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلەی لێكراوەو بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی سوپای پاسداران، ئەو فەرماندەیە، لە نزیك ماڵەكەی خۆی لە تاران، لەلایەن دوو چەكداری نەناسراوەوە كە بەسواری ماتۆڕسكیل بوون، رێگە بە ئۆتۆمبێلەكەی دەگیرێت و دەستدڕێژی گولـلەی لێدەكەن، فیشەكێك بەر سەری دەكەوێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

لەدوای رووداوەكە، هێزە ئەمنییەكانی ئێران هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی بكوژانی فەرماندە سەربازییەكەی پاسداران دەستپێكردووە، كە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و تائێستاش دەستگیر نەكراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن