راچڵەکین-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوارکەسی راگەیاند، كه به‌چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕووداوێكدا له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری چوار تۆمه‌تبار به‌چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دواتر و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا چوار تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه‌دا كه تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنابوو.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، هه‌ر چوار تۆمه‌تبار (ه،ج،ٱ لەدایک بووی 1979 _ ٱ،ج،ح لەدایک بووی 1988_ ج،ع،ع لەدایک بووی 1995_ ٱ،ٱ،س لەدایک بووی 1998) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 31/405 ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.