" زوڵێخا" ناوی ئەو كەسە دەهێنێت كە دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری

مەڵتی میدیا

29/05/2022     ژمارەی بینراو 1411

راچڵەكین-

كەتایون ریاحی، خانمە ئەكتەری ناسراوی ئێران كە لە درامای یوزارسیف-دا رۆڵی زوڵەیخای دەگێڕا، هونەرمەند "سەعید پور سەمیمی" ئەكتەری خاوەن ئەزمونی وڵاتەكەی بە گێچەڵ و دەستدرێژی سێكسی تۆمەتبار كردووە.

كەتایۆن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ستۆری وێنەیەكی پور سەمیمی بڵاوكردووەتەوە و ئەكاونتی ٨٠٠ خانمە هونەرمەندی بواری سینەمای داناوە و پەردەی لەسەر دەستدرێژی و گێچەڵی سێكسی ئەو هونەرمەندە لاداوە.

زوڵێخا، دەڵێت:" پور سەمیم كە ڕۆڵی لێكۆڵەرەوەی بینیوە، پێگەی خۆی خراپ بەكارهێناوە و هێرشی كردووەتەسەری و گێچەڵی سێكسی پێكردووە، بە كاتێكی سەختدا تێپەڕیەوە و هیچ شتێكی نەوتووە، دوای ٢٥ ساڵ هێشتا لەم رووداوە دڵتەزێنە چاك نەبووەتەوە و ئازارەكانی ماوە."

" لەبیرت بێت ئەگەر سامان و ناوبانگ و دەسەڵات كۆنتڕۆڵ نەكرێت، ئەگەر رەوشت و یاسا دەسەڵاتیان نەبێت، ئەوە گەندەڵی و چەوساندنەوەیە لە هەموو شوێنێك حوكم دەكات."

كەتایون كە بە جوانییەكی سەرنج راكێش ناسراوە، ئێستا لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدایە و پاش بەشداریكردنی لە نزیكەی ٢٠ فیلمی سینەمایی و دراما، یەكجار خەڵاتی باشترین ئەكتەری لەسەر ئاستی ئێران بەدەستهێناوە، تاوەكو ئێستا دوو جار هاوسەرگیریكردووە و خاوەنی كوڕێكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن