راچڵەکین-
ئارش عوسمان لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆ کلیپی (وای لە تۆ)ی بڵاوکردەوە.
تێکست و میلۆدی و مۆسیقاکە لە لایەن ئارش خۆیەوە دانراوە، ئومێد میرباقری، کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و لە
جاز ستۆدیۆ میکس مایسترینگی بۆ ئەنجامدراوە.
ئارش عوسمان، دەرچووی کۆلێژی هونەرە لە سێمانی، ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.