ریال مەدرید بۆ ٣٦ھەمین جار بووە پاڵەوانی خولی یەكەمی تۆپی باسكەی ئیسپانیا

وەرزش

20/06/2022     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین-

لە زنجیرە یارییەكانی كۆتایی پاڵەوانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی خولی یەكەمی تۆپی باسكەی ئیسپانیا (ACB)، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی ٨١-٧٤ لەیانەی بارسیلۆنای بردەوەو ٣٦ھەمین پاڵەوانێتی لە مێژووی خولی یەكەمی تۆپی باسكەی ئیسپانیا (ACB) بەدەستھێنا.

یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید واڵتەر تاڤارێس-ی تەمەن ٣٠ ساڵان كە درێژی ٢،٢٠ مەتر دەبێت، توانی ٢٥ خاڵ تۆمار بكات.تاڤارێس، جگە لەوەی زۆرترین خاڵی لە یارییەكەدا تۆمار كرد وەكو باشترین یاریزانیش ھەڵبژێردرا.

ریال مەدرید، كە باڵادەستی بەسەر پاڵەوانی وەرزی رابردوو بارسێلۆنا بەدەستھێنا دوای دوو وەرز توانی ببێت بە پاڵەوانی خولەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن