ئامارەكانی كۆرۆنا لەعیراق و هەرێمی كوردستان جارێكی تر روو لەهەڵكشان دەكەن

عێراق

22/06/2022     ژمارەی بینراو 241


راچڵەكین-

جارێكی تر تووشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگاكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە روو لەهەڵكشان دەكەن.

بەگوێرەی ئەو ئامارانە بێت كەلەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 932 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەپارێزگاكان و هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەكاتێكدا دوێنێ 751 تووشبوو تۆماركرابوون.

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە بێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن