راچڵەكین-
لەرۆژهەلاتی كوردستان 193كەس بەهۆی تووشبووانیان بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. وەك رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.
رێكخراوەكە بڵاویكردووەتەوە، لە ٢٤ كاتكۆی ڕابردوودا 15هاووڵاتیی لەشارەكانی سایین قەڵا (٢ حاڵەت)، ئورمیە (٢ حاڵەت)، مەهاباد (١حاڵەت)، پیرانشار (١حاڵەت)، ڕەبەت (١حاڵەت)، بۆكان (١حاڵەت)، هەرسین (١حاڵەت)، كرماشان (١حاڵەت)، كەنگاوەر (١حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، سنە (١ حاڵەت)، مێهران (١ حاڵەت) و ئیلام (١ حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە كە ٥ كەسیان لە شارەكانی مەهاباد، بۆكان، ئورمیە، كەنگاوەر و مێهران ژن بوون.
زیاتر لە نیوەی ئەو كەسانەی كە لە ماوەی ٢٤ كاتكۆی ڕابردوودا گیانیان لە دەست داوە خەڵكی پارێزگای ئورمیە بوون. هەروەها، لە شارەكانی هەرسین و مەهاباد یەكەم حاڵەت تۆمار كراوە.
هەنگاو ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا لانیكەم ١٩٣ هاووڵاتیی كورد بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە ٥٦ كەسیان ژن و ١٣٧ كەسیان پیاو بوون.
جیا كردنەوە بە پێی پارێزگاكان
پارێزگای ئیلام: ٢٧ حاڵەت (٨ ژن و ١٩ پیاو)
پارێزگای كرماشان : ٤٨ حاڵەت (١٥ ژن و ٣٣ پیاو)
پارێزگای سنە: ٧٤ حاڵەت (٢١ ژن و ٥٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٤٤ حاڵەت (١٢ ژن و ٣٢ پیاو)
تۆمار كردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێكدایە كە حكومەتی ئێران تەنیا ٨٣ حاڵەتی بڵاو كردووەتەوە و بە پێی ئامارە حكوومەتییەكان لە پارێزگای سنە ٢٥ كەس، ئورمیە ٣١ كەس، كرماشان ١٦ كەس و ئیلام ١١ كەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.