لیڤەرپووڵ ئامادەیە دەستبەرداری محەمەد سەڵاح بێت

وەرزش

25/06/2022     ژمارەی بینراو 201

راچڵەكین-

بەهۆی نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك لەنێوانیان، یانەی لیڤەرپووڵ-ی ئینڤلیزی ئامادەیە دەستبەرداری محەمەد سەڵاح-ی هێرشبەری ببێت بەرامبەر 73 ملیۆن یۆرۆ.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردووەتەوە، سەڵاح بەمەرجی زیادكردنی مووچەی هەفتانەی خۆی لە 300 هەزار دۆلار بۆ 490 هەزار، ئامادەیە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ نوێ بكاتەوە، تائێستاش كارگێڕی یانەكە ئامادەنییە ئەو مەرجەی ئەستێرە میسرییەكە جێبەجێ بكات، لەبەرامبەردا ئامادەیی نیشانداوە بۆ دەستبەرداربوون لێی بەرامبەر 73 ملیۆن یۆرۆ.

هەرچەندە بۆندەكەی سەڵاح لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ ساڵێكی ماوە، بەڵام هەردوولا لەگفتوگۆكانیاندا نەگەیشتوونەتە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر كەبەدڵیان بێت.

لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی ( زە سەن)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید، چاودێری هەڵوێستی یاریزانە میسرییەكە دەكات و بیر لەوە دەكاتەوە گرێبەستی پێشكەش بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن