راچڵەكین-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەولەویەتی حكومەت بۆ مووچەیەو وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دیاری دەكات.
جوتیار عادل، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشكردنی مووچە، وەكو حكومەت پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەین كاتی دابەشكردنی مووچە دیار بكات".
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری بە ( راچڵەكین)ی راگەیاند، بڕیارە پێش جەژنی قوربان، مووچەی مانگی شەشی 14 وەزارەت و دامەزراوە دابەشبكرێت و ئەوانەی كە دەمێننەوە دەكەونە دوای جەژن.