لیڤەرپول چارەنووسی محەمەد سەڵاح یەكلایی دەكاتەوە

وەرزش

01/07/2022     ژمارەی بینراو 261

محەمەد سەڵاح تا سێ وەرزی دیكە لە لیڤەرپول دەمێنێتەوە

راچڵەكین –

یانەی لیڤەرپول-ی ئینگلیزی، گرێبەستی محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەكەی نوێكردەوەو تا ساڵی 2025 لە یاریگای ئەنفیڵد دەمێنێتەوە.

یانە ئینگلیزییەكە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، ئیدارەی لیڤەرپول لەگەڵ یاریزانە میسڕییەكە گەیشتنە رێككەوتن و گرێبەستێكیان نوێیان واژۆكرد، كە بەپێی گرێبەستە نوێیەكە، محەمەد سەڵاح بە مووچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەند، تا ساڵی 2025 لەریزی یانەكە دەمێنێتەوە.

لەدوای واژۆكردنی گرێبەستەكە، محەمەد سەڵاح رایگەیاند كە هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكات و تامەزرۆی بەدەستهێنانی نازناوەكانە لە وەرزی داهاتووی خولی پریمەرلیگ.

محەمەد سەڵاح-ی كاپتنی هەڵبژاردەی میسڕ، كە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، ماوەی پێنج وەرزە لەریزەكانی یانەی لڤەرپول یاری دەكات، ئەمەش دوای ئەوەی لەساڵی 2017 لە یانەی رۆما-ی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەكەوە كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن