لە بارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا روونکردنەوە دەدرێت

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 219

راچڵەکین-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە تۆمارکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەرکراوە، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ناگرێتەوە.
 
بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی 4ـی تەممووزی 2022ـیدەرچووە تێیدا هاتووە،  بڕیارەکە لەلایەن وەزیرانی ناوخۆ و داراییەوە پەسندکراوە و لە "بەرژەوەندی گشتیدایە".

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی گرفتی بچوکیان هەیە تۆماردەکرێن، جگە لەوانەی ژێر ئاو کەوتوون، یان بڕاوە و سوتاون و یان بڕوانامەی "سی ئۆ سی"یان پێدراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن