سێ کۆمپانیاى نەوت کارەکانیان لە هەرێم راگرت

کوردستان

04/07/2022     ژمارەی بینراو 304

راچڵەکین-

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، هەر سێ کۆمپانیای (شلەمبێرگ، هالیبێرتۆن و بیگەرهیوز) وەک پابەندبوونیان بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ لە هەرێم دەستپێناکەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە:" ئەو سێ کۆمپانیایە  ئاگاداریان کردوونەتەوە ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی کارەکانیانن کۆتا هەژماریان پاکتاودەکەن، هەروەها گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دادەخەن و هیچ پرۆژەیەکی نوێ پێشکەش ناکەن".

رۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق رایگەیاند فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نادەستورییە و پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت و داهاتەکان رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات، دوای ئەوەش ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی دادوەری هەرێم بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییان رەتکردەوە و بە نایاساییان دانا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن