مەسرور بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

08/07/2022     ژمارەی بینراو 292

مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

راچڵەكین –

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی هاتنی حەژنی قوربان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی كوردستان دەكات و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆناش، داوا لە هاووڵاتیان دەكات ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان لەبەرچاو بگرن. 

مەسرور بارزانی لەو پەیامەیدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە،" بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزەكانی  ئاسایشی ناوخۆ و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن".

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە هاووڵاتیان كردووە، رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان لەبەرچاو بگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن