مانچستەر یونایتد بەبێ رۆناڵدۆ لیڤەرپول-ی گۆڵباران كرد

وەرزش

12/07/2022     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین –

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریی كۆتایی جامی بانكۆك، رووبەڕووی لیڤەرپول بووەوەو بەبێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە.

یارییەكە، ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بانكۆك-ی پایتەختی تایلاند بەڕێوەچوو، مانچستەر یونایتد لەیەكەمین یاریدا بە سەرۆكایەتی راهێنەرە نوێیەكەی ئیریك تن هاگ-ی هۆڵەندی، توانی ئاستێكی بەهێز نمایش بكات و لە خولەكەكانی 12و 30 و 33ی گێمی یەكەمدا، سێ گۆڵ تۆماربكات، لە خولەكی 78ی یارییەكەشدا گۆڵی چوارەمی تۆماركردو یارییەكەشی بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا.

ئەم سەركەوتنە گەورەیەی مانچستەر یونایتد بەبێ بەشداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دێت، كە ئیدارەی یانەكەی ئاگاداركردووەتەوە لە وەرزی نوێدا روو لە یانەیەكی دیكە دەكات.

یارییەكەی ئەمڕۆ، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی هەردوو یانە بەهێزو ركابەرەكەی خولی ئینگلیزی (مانچستەر یونایتدو لیڤەرپول) دێت، كە بڕیارە رۆژی 6-8-2022 یارییەكانی خولی پریمەرلیگ دەستپێبكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن