لیڤاندۆڤسكی بووە یاریزانی بارسێلۆنا

وەرزش

16/07/2022     ژمارەی بینراو 601

راچڵەكین-

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشن، بەگرێبەستێكی سێ ساڵی و ئەگەر نوێكردنەوەی بۆ ساڵێكی تر، بووە یاریزانی یانەی بارسێلۆنا-ی ئیسپانی و تەنها راگەیاندنی ماوە بەشێوەی فەرمی.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییە وەرزشییەكان بێت، لیڤاندۆڤسكی بەگرێبەستێكی 45 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ وەك گۆڕانكاری پەیوەندی بەیانە ئیسپانییەكەوە كردووە.

میدیای ئیسپانیا بڵاویكردووەتەوە: " لیڤاندۆڤسكی ئەمڕۆ دەگاتە بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجامبدات، دوای ئەوەش لەگەڵ یانەكە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ دەچێتە ئەمریكا."

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، لە ساڵی 2014 بە گرێبەستێكی بێبەرامبەر لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندەوە چووە یانەی بایرن میونشن، مێژوویەكی گەورەی لە تیپەكەدا تۆماركرد و لە 253 یارییدا 238 گۆڵی تۆماركرد، 8 نازناوی بوندێسلیگا، 3 نازناوی جامی ئەڵمانیا، 5 نازناوی جامی ئەڵمانیا، نازناوێكی چامپیۆنزلیگ، نازناوێكی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێكی مۆندیالی یانەكانی لەگەڵ یانەكە بردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن