كۆرۆنا لەئێران روو لەهەڵكشانە

جیهان

24/03/2020     ژمارەی بینراو 537

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە24-3-2020 رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 122حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو  هەزارو 762حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون.

تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەرانسەری ئێراندا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزارو 934

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئێستا 24هەزارو 811حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری ئێران تۆماركراون. 

تەندروستی ئێران دەڵێت، تائێستا 8هەزارو 913تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵوحاڵی خۆیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن