پاكستان.. بەهۆی لافاوەوە سەدان كەس بوونە قوربانی

جیهان

23/07/2022     ژمارەی بینراو 352

راچڵەكین –

لەئەنجامی ئەو لافاوەی كە ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەهۆی بارانبارینی وەرزییەوە لە پاكستان دروستبووە، زیاتر لە 300 كەس گیانیان لەدەستداو هەزاران خانووش خاپوور بوون، زیانێكی زۆریش بەر ژێرخانی ئەو وڵاتە كەوتووە.

میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردەوە، ژمارەی قوربانیانی ئەو لافاوەی كە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە لەزۆربەی ناوچەكانی وڵات دروستبووە، بۆ 304 كەس بەرزوبووەتەوە، هاوكات زیاتر لە 9 هەزار خانووی هاووڵاتیانیش بەهۆی لافاوەكە رووخاون.

لەهەرێمی بلوشستان (باشووری رۆژئاوای پاكستان) زۆرترین كەس بەهۆی لافاوەكە گیانیان لەدەستداوە، كە نزیكەی 100 كەس دەبن، كە زۆربەیان ژن و منداڵن، هاوكات زیاتر لە 280 كەسیش بریندار بوون، جگە لە بێسەروشوێنبوونی سەدان كەسی دیكە.

بارنبارینی وەرزی، كە تەواوی خاكی پاكستانی گرتووەتەوە، لەهەندێ ناوچەی وەك كشمیرو بلوشستان، بووەتە هۆی رۆچوونی زەوی و دەیان هەزار هاووڵاتی بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن