" تیرۆر هەڕەشەیەكی هاوبەشە بۆسەر ئێران، عیراق و توركیا"

جیهان

26/07/2022     ژمارەی بینراو 530

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەبارەی بارودۆخی عیراق بۆردومانەكەی زاخۆ رایگەیاند:" تیرۆر هەڕەشەیەكی هاوبەشە بۆسەر ئێران، عێراق و توركیا".

ناسڕ كەنانی، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد:" تیرۆر هەڕەشەیەكی هاوبەشە بۆسەر ئێران، عیراق و توركیا. دەبێت چارەسەرێك بۆ ئەم بابەتە بدۆزرێتەوە و لەژێر رۆشنایی كۆبوونەوەی هاوبەشدا میكانیزمێك دابنرێت بۆ رێگرتن لەم جۆرە رووداوانە لەسەر خاكی عیراق".

كەنانی، ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێران پشت بە سیاسەتی ناوچەیەتی، رووكردنە رۆژهەڵات و رووكردنە ئاسیا دەبەستێت و دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بە وڵاتانی دراوسێشەوە پەرەپێبدات و بەو ئاراستەیەش كاردەكات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن