پوتین بڕیارێك لەبارەی سیاسەتی هێزە دەریاییەكانی رووسیا دەدات

جیهان

31/07/2022     ژمارەی بینراو 266

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا

راچڵەكین –

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا، گرێبەستێكی نوێی دەریایی وڵاتەكەی واژۆ كرد، كە بنەما سەرەكییەكانی سیاسەتی هێزە دەریاییەكانی رووسیا دیاری دەكات.

ئەمڕۆ 31-7-2022، لە شاری سان پێترێسبورگ-ی رووسیا، بەبۆنەی رۆژی هێزە دەریاییەكانی ئەو وڵاتە، رێوڕەسمێك سازكرا، تێیدا زیاتر لە ٤٠ كەشتی و ژێردەریایی، ٤٢ فڕۆكەی جەنگی و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ سەرباز، بەشداری رێوڕەسمەكە بوون.

هەریەكە لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری، نیكۆلای ئێڤمەنۆڤ، فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەكانی رووسیا و ژمارەیەكی زۆر بەرپرسی سەربازیی ئەو وڵاتە ئامادە بوون.

پوتین، لە میانەی وتەیەكدا باسی لەوە كرد كە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانی رووسیا، سنوور و ناوچەكانی دیاری دەكات و جەختی لەوەشكردەوە كە بە هەموو هێزیانەوە سەرجەم سەرچاوە ئاوییەكانیان دەپارێزن.

سەرۆكی رووسیا، ئەوەشی ئاشكراكرد كە دوای چەند مانگێكی دیكە، سیستمی موشەكی "تسیركۆن" دەدرێتە هێزە سەربازییەكانی رووسیا، ئاماژەی بەوەشدا كە لە دروستكردنی كەشتیش بەردەوام دەبن.

لە میانەی رێوڕەسمەكەدا ڤلادیمێر پوتین گرێبەستێكی دەریایی واژۆ كرد، كە تایبەتە بە كاراكردن و جۆراوجۆر كردنی چالاكییە دەریاوانییەكانی رووسیا و دروستكردنی ناوەندی لۆجیستی هێزە دەریاییەكانی رووسیا لە وڵاتانی سەر زەریای ئاران، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی توانای جەنگیی هێزە دەریاییەكانی رووسیا و پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی رووسیا لە زەریاكاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن