مستەفا کازمی سێ بڕیاری دەرکرد

کوردستان

01/08/2022     ژمارەی بینراو 550

راچڵەکین-

سەرۆک وەزیرانى عیراق داواى لە خۆپیشاندەران کرد هەماهەنگ بن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و گفتوگۆی نیشتیمانى بۆ دانانى نەخشەرێگاى چارەسەر ئامادە بکرێت.

 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکد داوا دەکات لە رێگەی ئەم سێ خاڵەوە پشتیوانی دامودەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت بکەن:-
 
1-خۆپیشاندەران هاریکارى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بکەن و ڕێز لە دامەزراوەکانى دەوڵەت بگرن و چۆڵیان بکەن.  

2-هێزە ئەمنییەکان بەرگرى لە موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت و دامەزراوە فەرمییەکان بکەن، رێگرى لە هێرشکردنە سەریان بکەن بەرێگەى یاسایی.  

3-گفتوگۆیەکى نیشتیمانى دەستپێبکات بۆ دانانى نەخشەڕێگاى چارەسەر لەڕێگەى پێکهێنانى لیژنەیەکەوە کە نوێنەرى هەموو لایەنەکانى تێدا بێت.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن