باوکێک بە هاوکاری کوڕەکەی گورچیلەی کچەکەی دەفرۆشێت

عێراق

06/08/2022     ژمارەی بینراو 326

راچڵەکین-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، لە ناوچەى غەزالیەى بەغدا باوک و کوڕێک ده‌ستگیركران كه‌ لە پارێزگای دهۆک گورچیلەی کچەکەی بە 8 ملیۆن دینار فرۆشتووە. 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی دژەتاوانی بەغدا/ بەشی بەرەنگاربونەوەی تاوانی بازرگانیکردن به‌ مرۆڤ باوك و كوڕێك لە ناوچەى غەزالییەى بەغدا ده‌ستگیركران، كه‌ لە پارێزگاى دهۆک گورچیلەى کچەکەیان بە هەشت ملیۆن دینارى عیراقى فرۆشتوە. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئه‌و دو كه‌سه‌ به‌پێی مادەى 18ى یاسا چاندنى ئەندامانى جەستە و رێگرى لە بازرگانیکردن پێوەیان، ده‌ستگیركراون كه‌ به‌پێی یاساكه‌ هەرکەسێک ئەندامێکى جەستەى کەسێک بەزۆر یان لەڕێگەى هەڵخەڵەتاندنەوە بە مەبەستى چاندنى لە جەستەى کەسێکى دیکە بدات، سزاکەى بەندکردنە کە لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت،  جگە لە سزاى پێبژاردن لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 20 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن