نرخی خۆراك لەهەرێمی كوردستان ھەرزان دەبێت

کوردستان

06/08/2022     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین –

وەزیری بازرگانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت،  لەمەودوا نرخی ئاردو گەنم و خۆراك هەرزان دەبێت و كۆگاكانیش بەجۆرێك پڕبوون، كە شوێن نەماوە خۆراكی تێدا هەڵبگیرێت.

كەمال موسلیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، رێككەوتنی نێوان رووسیاو ئۆكراینا، كاریگەری لەسەر نرخەكان دروستكردووە، ئەو ماددە خۆراكیانەی مانگانەش دەدرێت، ئێستا بەردەوام دابەش دەكرێت و تائێستا شەش وەجبە دابەشكراوە و بەشێكی وەجبەی حەوتەمیش ھاتووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی كەلوپەل لە بازاڕ ھەیە.

وەزیری بازرگانی، ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەڵگرتنی ڕسوماتی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی كەلوپەلی خۆراك، كاریگەری ھەبووە و رێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت، دواتریش بەپێی پێویست حكومەت بڕیاری لێدەدات.

بەوتەی كەمال موسلیم، بەهۆی زۆریی ئەو خۆراكەی كە هاتووەتە هەرێمی كوردستان، لەئێستادا كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی لەهەموو شارەكان، هێندە پڕبووە، كە شوێن نەماوە خۆراكی تری لێ هەڵبگیرێت، وتی:" هەربۆیە نرخی خۆراك و گەنم و ئارد هەرزانبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن