جیهان؛ نزیكەی 425 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون

جیهان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 331

راچڵەكین-

بەپێی دوایین ئامارەكان، 423هەزار و 121كەس لە 170 وڵاتی جیهاندا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)بوون.

ماڵپەڕی "CSSE" دوایین ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردوەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە تا ئێستا، 18هەزار و 916كەس لە سەرتاسەری جیهاندا، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.هاوكات 108 هەزارو 619 كەس چاكبوونەتەوە.

ماڵپەڕەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، لەڕووی زۆری ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ، ئیتاڵیا لە ریزبەندی یەكەمدایە و تا ئێستا، شەش هەزار و 820 كەس لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

دوای ئیتاڵیاش وڵاتی چین، بە سێ هەزار و 281 قوربانی لە ریزبەندی دووەمدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن