بالۆن دۆری ئەمساڵ بەبێ میسی بەڕێوەدەچێت

وەرزش

12/08/2022     ژمارەی بینراو 266

راچڵەكین –

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوكردەوە كە كاندیدكراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمساڵ، كە ناسراوە بە خەڵاتی بالۆن دۆر، بۆیەكەم جاریش لەماوەی 16 ساڵدا، لیۆنێل میسی ئەستێرەی ناوداری ئەرجەنتین و یانەی پارێس سانجێرمان، لە دەرەوەی كێبڕكێكەدا دەبینرێت.

گۆڤارەكە، ناوی هەر 30 یاریزانەكەی ئاشكراكردووە، كە ئەمساڵ كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە دەكەن، گرنگترینیشیان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كەریم بنزیما، كیلیان مباپێ، ئیریگ هالاندو محەمەد سەڵاح.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هۆكاری دوورخستنەوەی میسی لە بەدەسهێنانی نازناوی ئەمساڵی بالۆن دۆر، كە تائێستا حەوت حجار نازناوەكەی بەدەستهێناوە، دەگەڕێتەوە بۆ كەمی ژمارەی ئەو یارییانەی كە لەریزەكانی پاریس سان جێرمان كردوویەتی، كە 34 یارییەو تەنها 11 گۆڵیشی تۆماركردووە.

بڕیاریشە رۆژی 17-10-2022 لە رێورەسمێكدا، ناوی باشترین یاریزانی ئەمساڵ ئاشكرا بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن