 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەکین-
 بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمرۆ پێنچشەممە، 18- 8 - 2022، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور ، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەڵات
مەوداى بینین /  ( 8 - 10 ) کم  دەبێت 
هەروەها سبەینێ هەینی 19- 8 - 2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور .
 پلەکانی گەرما: بە نزیکەی 1 پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.
خێراى با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س .
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات .
مەودای بینین /  ( 8 - 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 42
سلێمانی : 43
دهۆک  : 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 44
زاخۆ   : 42
سۆران  : 43
راپەرین : 43
گەرمیان : 47