جارێكی تر بەمووشەك هێرشكرایە سەر ناوچەی سەوز

عێراق

26/03/2020     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین-

دوو مووشەك لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا كەوتنەخوارەوە، بەڵام تاوهیچ زیانێكی گیانیان بەدواوە نەبوو. 
 
مووشەكەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2020، لە نزیك باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا كەوتنەخوارەوە.
 
هاوكات باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداو تاوەكو ئێستاش جگە لەزیانی ماددی ئاماژە بەزیانی گیانی نەكراوە.

 

 لەدوای كوشتنی هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریكا، جێگرە سەرۆكی دەستە حەشدی شەعبی، چەندین جار ناوچەی سەوز رووبەڕووی هێرشی مووشەكی بووەتەوە، هەندێك لەو هێرشانەش زیانی ماددیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن