چەند زانیارییەک لەسەر چەوری خوێن؟

تەندروستی

08/09/2022     ژمارەی بینراو 1068

راچڵەکین-

د. شاخەوان دزەیی، پزیشکی پسپۆڕی هەناو باس لە جۆرەکانی چەوری و خۆپاراستن دەکات و دەڵێت:" چەوری زیاد لە خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە وەکو سەر ئێشە. یان تێکچوونی باری جەستە دوای خواردنی ژەمێکی چەور. یان پێست چەوری بون، تەنها هەندێک پەڵە لە دەم و چاو و  پێست بەدیار دەکەوێت نیشانەی چەوری زیادن".

ئەو پزیشکە لەم خاڵانەدا باس لە چەورییەکانی خوێن دەکات:-

١. هیچ جۆرە چەورییەک نیە بەناوی چەوری ژێر پێست، ئەوەی هەیە چەوری سیانییە ( Triglycerides) بەهەڵە پێی دەڵێن چەوری ژێر پێست.

٢ چەوری بەسود بۆلەش (HDL) مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ و بۆڕی خوێنەکان کەم دەکاتەوە. ئەم جۆرە چەورییە بە وەرزش زیاد دەکات  و ئەوانەی ئەو چەورییەیان  زۆرە کەمتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن.

بە پێچەوانە  بەرزی چەوری (LDL ) لە خوێن  وا دەکات نەخۆش زیاتر توشی نەخۆشی دڵ ببێت. 

٣. چەوری زیاد لە خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە وەکو سەر ئێشە. یان تێکچوونی باری جەستە دوای خواردنی ژەمێکی چەور. یان پێست چەوری بون، تەنها هەندێک پەڵە لە دەم و چاو و  پێست بەدیار دەکەوێت نیشانەی چەوری زیادن. 

٤. زۆربەی ئەوانەی چەورییان زۆرە هۆکارەکەی وراسیە و زۆر پەیوەندی بە جۆری خواردنەوە نییە، ئەگەر خواردنی چەور بخۆی چەوریت هەڵدەستێت ئەوە تێگەیشتنێکی هەڵەیە.

٥، بەهیچ شێوەیەک گۆشتی سور نەخۆیت لەبەر ئەوەی چەوریت زۆرە، ئەوا سەد لەسەد هەڵەیە، پێویستە هەموو مرۆڤێک ئەگەر باری ئابوری گونجاو بێت بەلانی کەم هەفتەی دوو جار گۆشتی سوڕ بخوات، پارێز پێویستە بەس بەم شێوە توندە هەڵەیە. 

٦. زۆر لە نەخۆشەکان دوای توشبونیان بە نەخۆشی دڵ، دوای ماوەیەک فەحسی چەوری دەکەن دەبینن چەوریان نۆرماڵە یەکسەر حەبی چەوری ڕادەگرن ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە، پێویستە نەخۆش دوای توشبونی بە نەخۆشی دڵ یان جەڵتەی مێشک تا لە ژیان ماوە حەبی چەوری بخوات.

٧. ئەو خێزانانەی لە تەمەنی زوودا توشی نەخۆشی دڵ دەبن، پێویستە ئەندامانی تری خێزانەکە ساڵانە فەحسی چەوری بکەن هەر کاتێک بینیان بەرزە یەکسەر دەست بە حەبی چەوری بکەن تا لە ژیان ماون.

۸. ئەوانەی حەبی چەوری وەردەگرن پێویستە شەش مانگ جارێک فەحسی ئەنزیمەکانی  جگەر بکەن.

۹. زۆر خواردنەوەی مادە کحولیەکان زیاتر چەوری سیانی بەرز دەکاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن