عیراق؛ ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژكرایەوە

عێراق

26/03/2020     ژمارەی بینراو 490

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ، تا ناوەراستی مانگی داهاتوو.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2020 بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاكاندا بۆ رۆژی 15-4ی داهاتوو، بۆ رێگریكردن لە تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت بڕیاربوو، رۆژی شەممە 28-3 قەدەغەی هاتوچۆ كۆتایی پێبێت.

 

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تاوەكو ئێستا 351 كەس لە عێراق ( بەهەرێمی كوردستانەوە) تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 92 لەو تووشبووانە چاكبوونەتەوە و 29 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن