كازمی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت

عێراق

19/09/2022     ژمارەی بینراو 328

راچڵەكین –

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەسەردانێك بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە بڕیارەی سبەی سێشەممە، لە نیویۆرك بەڕێوەبچێت.

كازمی بەر لەوەی سەردانەكەی ئەنجام بدات، رایگەیاند: قەیرانی سیاسیی ئێستای وڵات زۆر سەختە، بەڵام هێشتا دەرگای چارەسەر بە كراوەیی ماوەتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئاماژەی بەوەكرد چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی لەوڵات، پێویستی بە دیالۆگێكی هێمنانەو راشكاوانە هەیە، كە بەرژەوەندی عیراق و گەلەكەی بخاتە سەروو هەموو شتێكەوە.

كازمی داواشی لە هێزو لایەنە سیاسی و نیشتمانییەكان كرد، دانبەخۆیاندا بگرن و زمانی دیالۆگ و عەقڵ بەكاربهێنن، بە هەستێكی بەرزی نیشتمانی و وردەیەكی بەهێزەوە، وڵات لەم چركەساتە مێژووییە بەرەو كەناری ئارامی ببەن، ئەویش لەرێگەی وتووێژێكی نیشتمانی كە توانای بەرهەمهێنانی چارەسەری كۆتایی هێنان بە قەیرانەكانی ئێستای هەبێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن