باڵیۆزی عیراق لە ئەردەن لە پۆستەكەی لابرا

عێراق

19/09/2022     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین –

حەیدەر عەزاری، كۆتایی هاتنی ئەركەكەی وەك باڵیۆزی عیراق لە ئەردەن، راگەیاندو دەگەڕێتەوە بەغداو لە دیوانی وەزارەتی دەرەوە دەوام دەكات.

باڵیۆزی عیراق لە ئەردەن، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەبێ ئاماژەكردن بە هۆكاری كۆتایی هاتنی ئەركەكەی، رایگەیاندووە كە دوای شەش ساڵی بەردەوام كاركردن وەك باڵیۆزی عیراق (سێ ساڵ لە رووسیا)و (سێ ساڵیش لە ئەردەن)، كاتی ئەوە هاتووە بگەڕێتەوە بەغداو لە دیوانی وەزارەتی دەرەوە دەوام بكات.

كۆتایی هاتنی ئەركی حەیدەر عەزاری وەك باڵیۆزی عیراق لە ئەردەن، دوای ئەو هێرشە توندە دێت كە كرایە سەری بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی هاوسەرەكەی لەگەڵ راغب عەلامەی گۆرانیبێژی لوبنانی، لەسەر ئەو رەفتارەش وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند كە لێكۆڵینەوە دەكەن و رێوشوێنی پێویستیش لەدژی باڵیۆزەكە دەگرنەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن