کەشناسی: نمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

کوردستان

21/09/2022     ژمارەی بینراو 168

راچڵەکین-

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" سبەىنێ پێنجشەممە زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات لە کاتى باران هەورە تریشقەش دەبێت لە هەندێ ناوچە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دوورگەى عەرەب کەشى ناوچەکەمان گۆڕانکارى بەسەر دێت .ئەم گۆڕانکارییە لە کەشى ناوچەکەمان تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت، پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە بە تایبەت سبەىنێ پێنجشەممە بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى .

هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان لەگەڵ زیادبوونى خێرایی، لە کاتى زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 30 کم ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کەرکوک، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3 ) پلەى سیلیزى .ئەگەرى پڕوشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا .
خێراى با / لەسەر خۆ  (15 - 25) کم/ک . 
ئاراستەی با /  لە گۆراندایە  .
مەوداى بینین /  ( 7 – 9 ) کم  دەبێت .

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە، 22- 9 - 2022، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان .ئەگەرى نمە باران لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى  لە بەشێک لە قەلادزە ڕانیە،  ماوەت و سەنگاو ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە لەگەڵ نمە باران ئەگەرى دروست بوونى هەورە تریشقە .

هەروەها لەسنوورى پارێزگاى دهۆک بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە بارانى کەمى هەیە. پلەکانى گەرما سبەینێ پێنجشەممە زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات لە کاتى باران هەورە تریشقەش دەبێت لە هەندێ ناوچە.

 پلەکانی گەرما: بە نزیکەى (2-6) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (15 - 25) کم/ک . 
ئاراستەی با/ گۆڕاو 
مەوداى بینین /  ( 9 – 10 ) کم  دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  34 پلەى سیلیزى
سلێمانی    :  30 پلەى سیلیزى
دهۆک       :  31 پلەى سیلیزى
کەرکوک    : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە    :  34 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  32 پلەى سیلیزى
سۆران     :  33 پلەى سیلیزى
گەرمیان    :  37 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن