یەكێتی خوێندنگەی گەڕەكی شەهیدان-ی هەولێر تەواو دەكات

کوردستان

21/09/2022     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین –

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەدەم داواكاری دانیشتوانی گەڕەكی شەهیدان-ی هەولێرەوە دەچێت و بڕیاردەدات كارەكانی دروستكردنی خوێندنگەی گەڕەكەكە، تەواو بكات.

دوای ئەوەی خوێندكارانی گەڕەكی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر، لە گردبوونەوەیەكدا داوایانكرد كارەكانی دروستكردنی خوێندنگەكەیان، كە لەئێستا لە قۆناغی دروستكردندایە، تەواو بكرێت، چونكە ئەو خوێندنگایەی ئێستای گەڕەكەكەیان بچووكەو كەم و كوڕی زۆری تێدایە، یەكێتی بەدەم داواكەیانەوە هات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڵێنی بە خوێندكارانی ئەو گەڕەكە داوە، بە زووترین كات و لەسەر ئەركی خۆی، خوێندنگەكەیان بۆ تەواو بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن