ڕۆلا مه‌حمود
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری "ڕۆلا مه‌حمود" له‌ڕێی تویتێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه ئاشكرای كردوه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له ئێستادا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه.
رولا له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" ئێواره‌تان ته‌ندروست و باش بێت به‌داخه‌وه دۆخی من له خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌چێت"
ئه‌م خانمه له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" من توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕێكاره گونجاوه‌كانم گرته به‌ر و به‌داخه‌وه له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی لێره باش نییه و نازانم ئێستادا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوكارم بن بۆ چاكبوونه‌وه یان نا و به دڵنیاییه‌وه نزاكانی ئێوه یارمه‌یتم ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاك ببمه‌وه."
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی "الوطن " ی میسری بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه خانمه هونه‌رمه‌ندی میسیری " ڕۆلا" له درامای" أوان الورد" له‌گه‌ڵ یوسرا له ساڵی 2000 بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆڵی بینیوه و ساڵی 2001 له فیلمی" مواطن ومخبر وحرامی " به‌شداری كردوه و له چه‌ندین فیلم له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند به‌شداری كردوه.