بەغدا بڕە پارەیەكی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد

کوردستان

22/09/2022     ژمارەی بینراو 307

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەكی دوا بڕە پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە هەرێمی كوردستان و هەفتەی داهاتوو بەسەر جووتیاراندا دابەشدەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، ڕایگەیاند: "چەكی دوا بڕە پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشە دەستمان كە بریتیە لە بڕی (34 ملیار و 613 ملیون و 77 هەزار دینار)."

وتیشی، چەكی پارەكان بەم شێوەیە بەپێی شارەكان دابەشكراوە:

هەولێر- 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار.
سلێمانی - 8 و 798 ملیون دینار.
دهۆك - 3 ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینار.

نەوزاد شێخ كامیل دەشڵێت، بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، كۆتایی بە پارەی جووتیاران دێت بۆ ساڵی 2022، هەروەها دوای گرتنەبەری رێكارە كارگێری و داراییەكان، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەسەر جووتیاران دابەشدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن