پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچووغ ئەنجامدا

کوردستان

23/09/2022     ژمارەی بینراو 85

راچڵەكین-

هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان لە بناری چیای قەرەچووغ سنووری قەزای مەخموور ئەنجامدا.

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامیان دەدات، بۆ كێوماڵكردنی ئەو ناوچانەی گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستانی لێ دەكرێت، رۆژی پێنجشەممە، لیوای ١٤ی پیادە، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان لە بناری چیای قەرەچووغ ئەنجامداوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا لیوای ١٤ی پیادە، كێوماڵی گوندەكانی گاور، كەنداڵ، گردە شین، مەلا ئاغا و كەپەنەڕەش-یان لە بناری چیای قەرەچووغ كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە ئامانجی ئۆپەراسیۆنە دەستەبەركردنی سەقامگیری ئەمنی زیاترە بۆ ناوچەكە و دڵنیایی دانە خەڵك كە ناوچەكە ئارامە و ئاسایشی تەواو تیایدا بەرقەرارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن