ترەمپ پیرۆزبایی لە بارزانی دەكات

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 92

راچڵەكین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، نامەیەكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی نامەكەی دەداتەوە.

لە نامەكەیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەناوی گەلی وڵاتەكەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكات. هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی دەداتەوە و داوای بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا دەكات.

ترەمپ لە نامەكەیدا بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەناوی گەلی ئەمریكاوە، هیوای نەورۆزێكی خۆشی بۆ بارزانی و گەلی هەرێمی كوردستانی عێراق خواستووە.

راشیگەیاندووە،" ئێمە بەیەكەوە دەستكەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەستهێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەكانمان لەگەڵ حكومەتی ئێوەدا".

لە وەڵامی نامەكەی سەرۆكی ئەمریكا، نێچیرڤان بارزانی لە جریوەیەكدا، بەناوی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە سوپاسی دۆناڵد ترەمپ و خەڵكی ئەمریكای كردووەو نوسیویەتی،" چاومان لە بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانمانە لەگەڵ ئەمریكا".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن