راچڵەكین-
شارەزایەکی بواری کەشنای راگەیاند، لەدوای 10ی ئەم مانگەوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانكاری بەسەردادێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
ئاراس جه‌بار ، شارەزای کەشناسی دەڵێت: " له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ژێر گه‌رم و وشك له‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كانمان له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه تا ناوه‌ڕاستی ھه‌فته‌ی ئاینده، كاریگه‌ری گه‌رما له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان زیاد ده‌بێته‌وه و به‌ڕێژه‌ی دوو پله‌ی سه‌دی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه، به‌گشتی ئاسمانی ناوچه‌كه له‌م مه‌ودایه‌دا به‌زۆری ساماڵ و ھه‌ندێك كات هه‌ورێكی كه‌می به‌رز دروستده‌بێت".
ئەوەشی ئاشکراکردووە: " له ناوه‌ڕاستی ھه‌فته‌ی داهاتوو لە 10ی مانگ بەدواوە، له‌ئه‌نجامی ھاتنه خواره‌وه‌ی بارسته ھه‌وایه‌كی سارد بۆ سه‌ر حه‌وزی ده‌ریای ناوه‌ڕاست قۆناغێكی نوێ له‌نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌كانی ھه‌رێمدا ده‌ستپێده‌كات، به‌رێژه‌ی 5-6 پله‌ی سه‌دی پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا نزمده‌بنه‌وه، له‌ناوچه‌كانی سنووری گه‌رمیاندا بۆ خوار چله‌كان داده‌به‌زێت، له‌گه‌ڵ زیاتر ساردبوونی كه‌شی شه‌وان له‌م مه‌ودایه‌دا".
بەوتەی ئاراس جەبار"له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌م بارسته هه‌وایه له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه نۆی تشرینی یه‌كه‌می 2022ه‌وه كه‌شی ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ناسه‌قامگیر ده‌بێت به‌ھۆی ھاتنی بڕێك شێ له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، ئاسمانی ھه‌رێم به‌زۆری ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه ھه‌ور و ھه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری چالاكبوونی ھه‌وره تریشقه و بارانی ھه‌ره‌مه‌كی له‌به‌شێكی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای دھۆك و باكوری پارێزگای ھه‌ولێر، هه‌روه‌ها چالاكبوونی خێرایی با و خۆڵبارینیش له ئارادا ده‌بێت".