ئێران؛ ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی خوزستان بەرزبوەوە

جیهان

17/11/2022     ژمارەی بینراو 317


راچڵەكین-

ژمارەی ئەوكەسانەی لە ئاكامی هێرشە چەكدارییەكەی شاری ئیزە سەربە پارێزگای خوزستان باشووری خۆرئاوای ئێران كوژران، بۆ حەوت كەس بەرزبووەوە.

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی زانستە تەندروستییەكانی ئاهواز جوندیشاپور، حەبیب خەیبەر رایگەیاند، ژمارەی ئەوكەسانەی لە ئەنجامی تەقەكردن لە خەڵك و هێزە ئەمنییەكان شەوی رابردوو كوژراون بۆ حەوت كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات ١٠ كەسی تر برینداربوون.

لەلایەكی دیكەوە، داواكاری گشتیی خوزستان، عەلی دیهقانی ئاشكرای كرد كە سێ كەس دەستبەسەركراون كە پەیوەندییان بە رووداوەكەوە هەبووە.بەهۆی پەلامارەكەوەوە، سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگاكە راگەیەندرا.

لەو خۆپیشاندانەی دوێنێ بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئیمینی لە شاری ئیزە سەربە پارێزگای خوزستان باشووری خۆرئاوای ئێران ئەنجام دران، دوو كەس بە ماتۆڕسكیلەوە تەقەیان لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كردبوو.

دوای رووداوەكە راگەیەندراكە لە پەلامارەكەدا، چوار كەس كوژراون و پێنج كارمەندی ئەمنیش برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن