وڵاتێكی ئەوروپا سنوورەكانی لەگەڵ رووسیا تەلبەند دەكات

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین –

حكومەتی فینلاند بەنیازە سنوورەكانی لەگەڵ رووسیا تەلبەند بكات و لەو رێگەیەوە خاكی وڵاتەكەی لە مەترسییە ئەمنییەكان بپارێزێت.

بەگوێرەی ئەو پلانەی كە حكومەتی فینلاند دایڕشتووە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەستدەكەن بە تەلبەندكردنی سێ كیلۆمەتر لەسنووری وڵاتەكەیان لەگەڵ رووسیا، لەقۆناغی دواتریشدا بەدرێژایی 200 كیلۆمەتری ناوچە سنورییەكان تەلبەند دەكەن.

فینلاند كە لەگەڵ سویدی دراوسێی بڕیاریانداوە بچنە هاوپەیمانی ناتۆ، لەئێستاوە هەوڵی پاراستنی خاكی وڵاتەكەی دەدات لەو گۆڕانكارییە ئەمنییەانەی كە مەترسی دەكرێت بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕی رووسیا – ئۆكراینا، لە كیشوەری ئەوروپا رووبدات.

میدیاكانی فینلاند لەسەر زاری سانا مارین، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانكردەوە، حكومەتی هیلسنكی، بڕی 393 ملیۆن دۆلاری بۆ تەلبەندكردنی سنورییەكانی لەگەڵ رووسیا تەرخانكردووە، كە درێژیی سنوورەكە هەزارو 340 كیلۆمەتر دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن